قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 23 تۆن لە خورمای نەشیاودا کە جۆرێکی خورمایە و دوای سێ جار پشکنین دەرنەچووە، بەوهۆیەوە قائیمقامییەت بەشێکی عەلوەی سلێمانی داخست.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی 23 تۆن خورما لە جۆری “یاسا” لە عەلوەی سلێمانی، کە ئەو جۆرە خورمایە سێ جار پشکنینی بۆ کراوە و دەرنەچووە.
هەرێم محەمەد نوێنەری تەندروستیی لیژنەکانی قائیمقامییەت ڕایگەیاند، خاوەنی خورمای “یاسا” بەرهەمەکەی ڕەوانەی ناوەراست و خوارووی عێراقی کردووە بەمەبەستی بازرگانیکردن.
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بوونی ئەو خورمایەوە قاتعی ژمارە (81) دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.