لە هەولێر دەستبەسەر 600 بوتڵ غازی شاردراوەدا گیرا

قائیمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، لە باخچەیەکی دەوروبەری هەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە 600 بوتڵ غازدا گرتووە، کە خاوەنەکانیان دەیانویست بە نرخێکی گران لە بازاڕدا بیفرۆشنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر ئاشكرایكردووە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر، ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی قائیمقامی هەولێر، توانرا دەستبەسەر زیاتر لە 600 بوتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت”.

قائیمقامیەت پێیوایە، “مەبەست لەشاردنەوەی ئەو غازەی دەستیبەسەرداگیرا، قۆرخکرنە لەنرخ و فرۆشتنەوەی بەنرخێکی گران بە ھاوڵاتییان”.

لەسەر ئەو کەیسە سێ کەس دەستگیرکراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دووشەممە مووچەی…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی بۆ جوتیاران: کاتێکی کەمتان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، جوتیاران کاتێکی کەمیان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share