تەندروستیی سلێمانی: ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا مردوون ڤاكسینیان وەرنەگرتووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی داوادەکات هاوڵاتییان بڕۆن ڤاکسین وەربگرن و ڕایگەیاندووە، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 18 کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و كەسیان ڤاكسین نەكرابوون.

سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی 18 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە هیچ کەسێکیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە“.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد ڤاکسین وەربگرن و دەڵێت، “ڤاکسین ڕێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و مەترسییەکانی سەر ژیانت“.

بەپێی ئامارێک کە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، پارێزگای سلێمانی تائێستا زۆرترین ڕێژەی ڤاکسینی تێدا دراوە، 59 هەزار و 280 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

هێرشەكەی حەسەكە.. عێراق و ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی توركیا سەرچاوەی چەكدارانی ‏داعش بوون

بابەتی دواتر

کاتی خۆی وەڵامی بۆ گەندەڵییەکانی پێنەبوو، گەڕێندرایەوە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share