لێدوانی چاڤی پاش شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕایۆڤالیكانۆ

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی ئامانجی سەرەكیان گەیشتن بووە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، خەونی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیاشیان لەدەستچووە.

بەرشلۆنە لە یاریگای خۆی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك شكستی هێنا و ئەمجارە بە ڕایۆڤالیكانۆ دۆڕا.

ئەوە یەكەم جارە لە یەك وەرزەدا و بەدرێژایی مێژووی یانەی بەرشلۆنە، سێ جار لەسەر یەك لە كامپ نو بدۆڕێت.

پاش یارییەكە بەشێك لە قسەكانی چاڤی بەم جۆرە بوون:

– تیپی بەرامبەر باش بەرگریی كرد وهەلی گۆڵی زۆریشمان دروستكردوە بەڵام تۆپ نەیدەویست بچێتە ژوورەوە.

– ئەم یارییە هەمان سیناریۆی ئەوەی قادش بوو تایمی یەكەم خراپ بوین تایمی دووەمیش تۆپ نەیدەویست بچێتە گۆلەكەوە.

– هێشتا لە پلەی دوەمداین، خاڵی زۆرمان لەدەستدا ، پێویستە بیر لە یاریی مایۆركا بكەینەوە هیوادارین هەمان دۆخ دوبارە نەبێتەوە.

– تایمی یەكەم بەرشلۆنە نەبوین تایمی دووەم باشبوین بەڵام نەمانتوانی گۆڵ بكەین.

– كێشەی گەورەمان بۆ خۆمان دروستكرد

– مانگی یانزە لە پلەی نۆیەمدا بوین

– هەلی زۆرمان دروستكرد و دەمانتوانی گۆڵی زۆریش بكەین

– مێژوو دەڵێت باش یاریی نەكەیت نایبەیتەوە

– هاندەران پشتگیریان كردین بەڵام ئێمە لە ئاست بەرپرسیارێتی نەبوین

– پێویستە لە پلەی دووەمدا كۆتایی بە وەرزەكە بهێنین

بابەتی پێشتر

دۆلار جێگیرە و یۆرۆ دابەزی

بابەتی دواتر

دۆخی پێكانی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی مان سیتی بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی تێرشتیگن بۆ نیوکاسڵ ئاشکرا کرا

ئیدارەی یانەی نیوکاسڵ هیواخوازبووە بۆند لەگەڵ ئەندرێ تێر شتیگن واژووبکات، بەڵام گۆڵپارێزەکە بە ئۆفەرەکان قایلنەبووە. بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share