فەرمی.. دی ماریا پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە كرد

بەشێوەیەكی فەرمی دی ماریای ئەرجەنتینی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.

دی ماریا شەوی ڕابردوو گەیشتە تۆرینۆ بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات.

دی ماریا بۆ یەك ساڵ پەیوەندی كردووە بە یۆڤانتۆسەوە و گەر ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، ساڵێكی تر گرێبەستەكەی درێژ دەكرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت دی ماریا موچەكەی لە یۆڤانتۆس بۆ ئەو ساڵە، حەوت ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لەكاتی بەدەستهێنانی ناسناو و پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزدا، پاداشتیش دەكرێت.

بڕیارە ئیدارەی یۆڤانتۆس دوای یەكلایی كردنەوەی گرێبەستی دی ماریا، هەوڵ بۆ یەكلایی كردنەوەی گرێبەستەكەی پۆگبا بدات.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەسەر بازاڕی گواستنەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی دواتر

دۆخی یانەی مانچستەریونایتد بەكوێ دەگات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share