(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی “نه‌یشن لیگ”، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ ئالیانز ستادیه‌م له‌ شاری تۆرینۆ میوانداریی به‌لجیکای کرد، پێکهاته‌ی “لێس بلوس” به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌ خوله‌که‌کانی 62، 69، 90 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌، کیلیان مباپێ (په‌ناڵتی)، تیۆ هێرناندێزه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی به‌لجیکاش له‌ خوله‌که‌کانی 37، 40 له‌لایه‌ن ڕۆمیلو لوکاکو و یانیک کاراسکۆوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بلیتی یاریی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای بڕی، بڕیاریشه‌ یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو یاریی کۆتایی به‌رامبه‌ر پێکهاته‌ لاوه‌که‌ی لویس ئێنریکی “ئیسپانیا” ئه‌نجامبدات.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەنووسێک زانیاریی نەبیستراو لەبارەی ژیانی مێسی لە پاریس بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share