كەشناسی: ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوو لە هەرێم دەكات شەستەباران و هەورە تریشقەشی لەگەڵە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیده‌كرێت کەشوهەوای هەرێم لەم هەفتەیەدا گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

دیلان ڕواندزی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی وتووە، “کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکەمان درێژدەبێتەوە و ئەمەش وادەکات لە ماوەی کاریگەریی ئەم نزمەپاڵە پەستۆیە ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو”.

باسی لەوەش كردووە، لەگەڵ هاتنی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینیده‌كرێت ڕۆژی دووشەممە لە بەشێک له‌ ناوچە جیاجیاکان نمەباران ببارێت و ڕۆژی سێشەممەش کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتربێت و باران لە زۆربەی ناوچەكان ببارێت.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینیكردووە، بارانبارینەكە هەورە تریشقەشی له‌گه‌ڵدا بێت و پلەکانی گەرماش دوو تا چوار پلە نزمببنەوە .

بەوتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی گواستنەوە، ڕۆژی چوارشەممە کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوام دەبێت و نمەباران دەبارێت و هەندێك کات ئەگەری شەستەباران و لێزمەبارانی کورتخایەن هەیە و خێرایی با هەندێك کات زیاددەکات”.

هەروەها پێشبینی ئەوەشی كردووە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە کۆتاییبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share