بە ڤیدیۆ.. ساتی هەڵقوڵانی گڕكانێك لە ئایسلەندا تۆماركراوە

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان چەند دیمەنێكی سەرسوڕهێنەری هەڵچوونی گڕكانێكی ئایسلەندای تۆماركردووە، كە پاش 6 هەزار ساڵ بۆ جاری یەكەمە ئەو گڕكانە دەركەوێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی دەیلی مەیلی بەریتانی، بیۆرن شتاینبیگ لەڕێی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تایبەتەوە چەند دیمەنێكی گڕكانێكی لە نیمچە دوورگەی ڕێكیانس لە باشووری ڕۆژئاوای ئایسلەندا تۆماركردووە.

لەو ڤیدیۆیەدا دەركەوتووە، “ڕوبارێك لە گڕكانی هەڵچوو ڕێدەكات”.

ئەو گڕكانە ناوی فاگرادسیڤاڵە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تەقیوەتەوە، لەگەڵ هەزاران بومەلەرزەی بچوك، وەك كەشناسی و بومەلەرزەزانیی ئاسلەندا ئاشكرایكردووە.

حكومەتی ئەو وڵاتە داوای لە هاوڵاتییان كردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچەیەی گڕكانەكەی لێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرفتەكانی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی باڵ بەسەر دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكێشێت

پرسەكانی گرفتی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی و دابەشكارییەكان لە جیهاندا لە پێشینەی پرسە تاوتوێكراوەكانی دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندایە، ئەمەش دوای…
Total
0
Share