فەرماندەیەكی ئەمنی: هۆزەكان لەسەر لایكی فەیسبوك شەڕدەكەن

ژمارەیەك چەكداری هۆزە عێراقییەكان

شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هۆزە عێراقییەكان لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕووی لە زیادبوون كردووە، فەرماندەیەكی پرۆسە هاوبەشەكان دەڵێت، هەندێكیان بەهۆی لایكی فەیسبوكەوەیە.

سەعد حەربییە، فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی سۆمەر ڕایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەوڵێكی شەڕ و فیتنە لە ناوچەی شەترە پوچەڵكرایەوە، بەڵام دەناڵێنین بەدەست ئەوانەی خۆیان بە گەورە و شێخی هۆزەكان دەزانن.

وتیشی، “چەكی قورس لەدەست هۆز و كەسانی دەرەوەی هۆزەكاندایە، لە زیقار دەستمان بەسەر چەكی مامناوەنددا گرتووە”.

بەپێی وتەی ئەو فەرماندە عێراقییە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هۆزەكان ئەركی سەرشانی هێزە ئەمنییەكانی قورس كردووە كە “هەندێكیان بەهۆی لایكی فەیسبووكەوە ڕوودەدەن”.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

فەرەنسا جێنشینی کۆشکی ئیلیزێ هەڵدەبژێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share