منداڵێک دوای رفاندنی دەستدرێژی دەکرێتەسەری و دەخنکێنرێت

تاوانێکی ترسناک بەسرەی باشووری عێراقی هەژاند، دوای ئەوەی کچێکی تەمەن حەوت ساڵ رفێندرا و دەستدرێژیی سێکسیی کرایەسەر، دواتر لە شوێنێکی کۆبوونەوە زبڵ و خاشاکدا تەرمەکەی فڕێدرا.

دایکی منداڵەکە قسەی بۆ میدیاکان کردووە و بە گریانەوە دەڵێت، “کچەکەم زۆر لەوە دەترسا بچێتە دەرەوە هەمیشە دەیوت کە من لە ئۆتۆمبێلی گەورە دەترسم”.

وتی، “تەرمەکەیان لە زبڵدانەوە بۆ هێنامەوە”.

لای خۆیەوە باوکی پشتڕاستی کردەوە کە کچەکەی خنکێنراوە و دەڵێت، “هەموو جەستەی شین بووەتەوە بەهۆی لێدانەوە”.

کامێراکانی چاودێری لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناوچەی ئەلمشراق لە بەسرە دوو رۆژ لەمەوبەر ئەو ساتەیان تۆمارکردووە کە کچەکە چووەتە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکە، تێیدا دەردەکەوێت تۆمەتبارەکە لە نزیکییەوە دەڕوات، ئەمەش وایکرد پۆلیس لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیربکات.

پۆلیس پشتڕاستیکردەوە کە تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

 

 

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید کامافینگا کەلەپچە دەکات

بابەتی دواتر

سەندیكای پارێزەران: سكاڵا دژی ئەنجامدەرانی تاوانەكە تۆماردەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع…
Total
0
Share