ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی نیشتمانیی عێراق دیاریدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رۆژی نیشتمانی دیاریبكات.

ئەنجومەنەكە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 175 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی ئاسایی خۆیكرد.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای جەژنی نیشتمانیی عێراق دەدرێت كە رۆژی 3ی تشرینی یەكەم بۆ ئەو رۆژە دیاریكراوە.

هەر بەپێی پرۆژەیاساكە بڕیاری ژمارە 886ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش (بەعس)ی ساڵی 1979 و بڕیاری پەرلەمانیی ژمراە 25ی ساڵی 2005 و بڕیاری ژمارە 1ی ئەنجومەنی حوکم هەڵدەوەشێندرێتەوە، وەك ئەوەی یاروەیس ئاماژەی پێدا.

لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا بڕیارە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان بكرێت.

لە رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1932 ئەنجومەنی گشتیی کۆمەڵەی گەلان داوای عێراقی بۆ ئەندامبوون لە كۆمەڵەكە پەسەندكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: دەیان پرۆژەیاسای تەواونەکراو دوادەخرێن بۆ خولی داهاتوو

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 پرۆژەیاسای تەواونەکراو هەن، کە کارکردن لەسەر بەشێکی زۆریان، دوادەخرێن…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: حكومەتی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت چوارچێوەیەكی یاسایی…
Total
0
Share