ئەمشەو كاتژمێر 10:00 یانەی بەرشلۆنە لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕایۆڤالیكانۆ دەكات.
بەرشلۆنە دووەمە و ڕایۆڤالیكانۆ-ش لەپلەی چواردەیەمدایە.
پێش یارییەكە چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەم جۆرە باسی دۆخی یارییەكەی كرد:
– دوو مانگە پیكێ بە پێكانەوە یارییدەكات.
– فیران تۆرێس یاریزانێكی گرنگی بەرشلۆنەیە ، یاریی بكات یان نەیكات.
– بەدەستهێنانی ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاستەمە.
– دی یۆنگ ڕابەرایەتی جیلی داهاتووی بەرشلۆنە دەكات.
– بۆ وەرزی داهاتوو دوو گرێبەستی نوێ ئەنجام دەدەین.
– ئانسو فاتی بۆ یارییەكەی ڕیاڵ مایۆركا ئامادە دەبێت.