هێشتا داهاتووی مباپی یەكلایی نەبۆتەوە

هەرچەندە مباپی دوای یارییەكەی لانس ڕەتیكردەوە هیچ لەسەر داهاتووی بڵێت، بەڵام ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا بردویانەتە مەدرید و ڕۆژنامەكانی فەرەنساش لە پاریس هێشتویانەتەوە.

شەوی ڕابردوو پاش یەكسانبونیان لەگەڵ یانەی لانس، پاریس بۆ جاری دەیەم لە مێژوویدا ناسناوی خولی تۆپی پێی فەرەنسای بەدەستهێنا.

پاش یارییەكە مباپی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هێشتا لە بیركردنەوەدایە و بڕیاری كۆتایی نەداوە.

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی مباپی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەواندا بڕیاری كۆتایی دەدات.

وتیشی: “لەوانەیە لە پاریس بمێنێتەوە، لەوانەشە بڕوات.”

هەر دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە و مسۆگەركردنی ناسناوی لیگا وەن، ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا مباپیان كرد بە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆژنامەكانی فەرەنساش لە پاریس هێشتبویانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بلباو لە بەرشلۆنەی بردەوە و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا جامی سوپەری ئیسپانیای بەرزکردەوە

یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرانبەر بەرشلۆنە ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. ئەمشەو، یەکشەممە یاری کۆتایی…
Total
0
Share