جەنگی نێوان گەورەکانی ئیسپانیا و یوێفا بەردەوامە

کێشەی نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەردەوامە

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لە کۆتا چاوپێکەوتندا پەیامێکی ئاگرین لەبارەی یانە بەشدارەکانی خولی سوپەری ئەوروپی ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی فیدراسیۆنەکەش بەڵێنی سزادان دەدات.

پێرێزی تەمەن 74 ساڵ لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، ” بابەتی پابەندبوونی یانەکان بە گرێبەستی سوپەری ئەوروپیەوە باسناکەم، بەڵام هیچ یەکێک لە یانە دامەزرێنەرەکان ناتوانن خولەکە بەجێبهێڵن”.

سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەرانی خولی سوپەر ڕوونکردنەوەی زیاتردەدات و دەڵێت، ” هەندێکیان پێیان وتین کە بەهۆی فشارەکانەوە دەکشێنەوە، بەڵام ئەم پڕۆژەیە یان پڕۆژەیەکی دیکە دەبێت بە ئەنجام بگات، هێشتا خولی سوپەر زیندووە و هیوادارم زوو سازبکرێت، هێشتا یانە ئەندامەکان لەنێو چوارچێوەکەدا بوونیان هەیە، چەند هەفتەیەک دەرفەتی حەوانەوەمان وەرگرتووە تاوەکو بتوانین ڕوبەڕوی ئەو توندوتیژییە ببینەوە کە چەند کەسێک لە دژمان پەیڕەویان کردووە، ئەو کەسانەی کە ئامادەنین دەستبەرداری ئیمتیازەکانیانبن، یاریی بە پڕۆژەکەی ئێمە دەکەن”.

هەروەها دەربارەی ئەو زانیاریانەی باس لە کشانەوەی کۆمپانیای “جەی پی مۆرگان”ی سپۆنسەری خولەکە دەکەن، پێرێز دەڵێت، ” ئەوەی دەوترێت ڕاست نییە، سپۆنسەرەکەمان نەکشاوەتەوە، ئەوانیش هاوشێوەی 12 یانەکە پێویستیان بە کاتێک بووە بۆ بیرکردنەوە، تاوەکو بزانین پێویستمان بە چ گۆڕانکارییەکە ئەنجامیبدەین”.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی و چەندین سەرچاوەی دیکەی ئەوروپی دووپاتیدەکەنەوە، پێرێز دەستبەرداری پڕۆژەی سوپەری ئەوروپی نابێت، بەڵکو لە داهاتوودا یانە زەبەلاحەکانی ئینگلتەراش ناچاردەکات بۆ گەڕانەوە ناو هەمان بازنە.

چیفرین هەڕەشەی قورستر..

لە بەرانبەر سووربوونی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لەسەر نەکشانەوەیان لە بیرۆکەی سوپەر و لێدوانی سەرۆکی هەردوو یانە، ئەلیکساندەر چیفرین بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” بە قورسترین شێوە سزای ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دەدەین، ڕەنگە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو دووریانبخەینەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە تورکیا بۆ ماوەیەكی كاتی داخست

بابەتی دواتر

هەولێر.. پێشمەرگەیەک بۆ چارەسەركردنی منداڵەکانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران مانیگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share