سبەینێ بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەستدەكرێت بە خەرجكردنی پارەی مانگی دووی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە شاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ یەكشەممە پارەی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت و بڕی 250 بۆ 350 هەزار دینار بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت.

ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستبووە لە بانكەكاندا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجكراوە و سبەینێ سەرجەم ئەو خوێندنگەیانەی كە پارەكەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە بۆیان خەرجدەكرێت.

بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردە وتی، “بۆ مانگی سێي پارەی مامۆستایانی وانەبێژ كراوەتە چەك و هەر كاتێك پارە لە بانكدا هەبێت بۆیان خەرجدەكرێت و لیستی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی چوار لە ئێَستادا وردبینی تێدا دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو: پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکدەهێندرێت

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، “پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت”. د. سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share