ڕۆژینی 12 ساڵان بە جانتایەک و چاکەتێکەوە ڕۆژێکە ماڵی جێهشتووە و نەگەڕاوەتەوە

دوێنێ 26 ی کانونی یەکەم، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە هەولێر، بە جانتایەک و قەمسەڵەیەکەوە لەماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستاش خێزانەکەی و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.

ڕۆژگار حەمەد، باوکی ڕۆژینی 12 ساڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە دوێنێوە تا ئێستا لەگەڵ پۆلیس و کەسوکاری خۆمان بەدوای کچەکەمدا دەگەڕێن و تا ئێستاش هیچ سەرەداوێک نییە”.

بە وتەی ڕۆژگار حەمەد، ئەو دوێنێ کەمێک لە ڕۆژگار توڕەبووە و زلـەیەکی لێداوە، ئەویش تۆراوە و لەماڵ چووەتە دەرەوە.

باوکی ئەو کچە دەڵێت، کاتێک لەگەڵ خوشکێکی دیکەیدا کەمێک دەمەقاڵێیان هەبووە و ئەو بۆ هێورکردنەوەیان زلەیەکی لە ڕۆژینداوە.

بە وتەی پۆلیسی هەولێر و کەسوکاری ڕۆژین، کاتێک لەماڵ چووەتە دەرەوە لە کامێرەی چاودێری نزیک ماڵی خۆیان دەرچووە و ئێستا کامێرە بە کامێرە بەدوایەوەن و تا بزانن چەنێک دوورکەوتووەتەوە..

ڕۆژگار حەمەد، باوکی ڕۆژین دەڵێت هیوادارە هەرکەس لە هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان کچەکەی ئەوی بینی بەم ژمارە تێلەفۆنە ئاگاداری بکاتەوە،07504554017

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

ئەو فۆرمانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوو بۆ کەمدەرامەتان بڵاویکردەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی…
Total
0
Share