راگەیەندراوێكی بەپەلە لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “پلان و رێكاری نوێی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانە راگەیاند كە بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە. بە گوێرەی پلانەكە، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای توركیاوە و بە وەرگرتنی “ڤیزای ترانزێت” بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەت كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوا بە دوای هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان و گەڕاندنەوەیان بە سەلامەتی كە گەشتەكانیان بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكان راگیراوە، بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییانەی كە پەیوەندییتان بە هێڵە گەرمەكانەوە كردووە یاخود فۆڕمی ئۆنلاینی تایبەتان پڕكردووەتەوە و ئەوانەش لەهەرشوێنێكی تری جیهان گیرتانخواردووە، تكایە بفەرموون بەئەنجامدانی ئەو خاڵانەی خوارەوە بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی توركیا و گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

1. سەردانی نزیكترین نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەكانی توركیا (كونسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی توركیا) بكەن لەو وڵاتانەی كە تێدا گیریان خواردووە، راستەوخۆ ڤیزای ترانزێتی (3) رۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی توركیا، دواتر بە رێگای وشكانی بۆ هەرێمی كوردستان.

2. پێویستە ئەو تكێتەی كە پێی دەگەڕێتەوە وڵاتی توركیا لە رێگای یەكێك لە هێڵە ئاسمانییە توركیەكان ببڕدرێت و جیاوازی ناكات بۆ هەر فڕۆكەخانەیەكی وڵاتی توركیا بێت.

3. هاوڵاتییان تكایە لەو خاڵانەی خوارەوە دڵنیا ببەوە:

– دڵنیا ببەوە لەوەی كە تكێتەكەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ كونسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە، چونكە مەرجە تكێتەكەت لە هێڵێكی توركی بێت تاوەكو سوود لەو كارئاسانییە وەربگری.

– دڵنیاببەوە لەوەی كە 72 كاتژمێرەكەت دوای وادەی دەرچوونت بێت لەو وڵاتە، چونكە ڤیزەكە تەنها بۆ 72 كاتژمێرە.

– پێویستە ئەو كەسانەی كە داواكاریی وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی توركیا دەكەن، ناویان لە لیستی قەدەغەكراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و هیچ پێشینەیێكی نایاساییان لەو وڵاتە لەسەر نەبێت.

– ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەكەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیكا یاخود هەر پاسپۆرتێكی ترە، پێویستە پاسپۆرتە عێراقیيەكەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەكان، تاوەكو سوودمەند بیت لەو كارئاسانییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تكایە لە بوونی هەر كێشەیەك هەمان هێڵە گەرمەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەكاربهێنە و لە كاتی گەیشتنتان بۆ خاڵی سنووریی ئیبراهیم خلیل، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی تیمەكانی پێشوازییەوە لە پێشوازی لەو هاوڵاتییانە دەكات و ئاسانكاریی تەواویان كردووە و لە چاوەڕوانیتاندان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هاوڵاتییانەش كە لەو ناوچانەن كە بە وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی توركیا كێشەكانیان چارەسەرنابێت و دڵنیاتان دەكەینەوە كە هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە و تاوەكو هەر هاوڵاتییەك مابێت، ناوەستین و بەردەوامدەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار لە فەرمانگەیەكی حكومییەوە راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی راپەرین ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست رادەگەیەنێت و مەرجەكانی ئاشكراكردووە. لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا…
Total
0
Share