کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.
بەپێی پیشبینییەکان سبەینێ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران، بەڵام لە پارێزگای دهۆک ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.
پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.