ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک کە پێشتر لە هاوسەرەکەی جیاببووەوە لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە کوژرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، “ڕوداوەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 14ی کانونی دووەم ڕویداوە و برایەک و ئامۆزایەکی ئەو ژنە بە بیانووی ناموس ژنەکەیان کوشتووە”.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هەنگاو، ئەو ژنە ماوەی سێ ساڵە لە هاوسەری پێشووی جیابووەتەوە و خاوەنی کچێکی شەش ساڵانە و بەهۆی ئەوەی پێشتر دایک و باوکی لێکجیابوونەتەوە، لەگەڵ ماڵی باپیری ماوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە باوکی کچەکە لەگەڵ ئەوەی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و چەند تۆمەتێکی دیکە لە زیندانە، لەکاتێکدا کچەکەی ویستوویەتی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوەدا بکات بەڵام بە کوڕ و برازاکەی وتووە کە بیکوژن.

ژنە کوژراوەکە ناوی سۆنیا دێهقانە و تەمەنی 25 ساڵ بووە و خاوەنی منداڵێکی شەش ساڵانە، هاوسەرگیری یەکەمی لە تەمەنی 16 ساڵیدا کردووە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەیەكی ئەڵمانیا چۆڵكرا

بابەتی دواتر

ترەمپ جانتا ئەتۆمییەكە ڕادەستی بایدن ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share