پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، تێیدا هاتووە، لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور بۆ سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئاماژە بەوە كراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە نیمچەهەور دەبێت ومەودای بینین ( 8 – 10 ) كیلۆمەتر دەبێت و بۆ سبەینێ شەممەش ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ هەینی لەسنووری پارێزگای دهۆك، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بۆ سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

هەر لەڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت و بۆ سبەینێ شەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و لە پارێزگای كەركوك ئاسمان لە هەندێك ناوچە پەڵەهەورو خێرایی با لە نێوان (10 — 20 ) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و مەودای بینین،8 — 10 كیلۆمەتر دەبێت و ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو 33 پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشك بۆ جەژنی ڕەمەزان دەدرێت

بابەتی دواتر

سنووری شارباژێڕ بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share