ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشك بۆ جەژنی ڕەمەزان دەدرێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشك بەر لە جەژنی ڕەمەزان دەدات و دەڵێت، “بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەفەوە جارێكی دیكە نرخی یەك كیلۆ مریشك نابێتەوە بە هەزارو 500 دینار بۆ هەزار و 750 دینار”.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كلیۆ مریشك سێ هەزار بۆ سێ هەزارو 250 دینارە.

ئاشكرایكرد، بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەفەوە نرخی مریشك وەك پێشتری لێنایەتەوە كە یەك كیلۆ مریشك هەرزانبێتەوە بۆ 1500 بۆ 1750 دینار.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی دڵنیای دا، نرخی مریشك بۆ جەژنی ڕەمەزان لەو نرخەی ئێستای كە هەیە گرانترنابێت و لیژنەكانیان بەردەوام چاودێریی بازاردەكەن و هەر كەسێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی: بەهۆی جەنگەوە ئۆكرانیا 60 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

بابەتی دواتر

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share