کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاگاداری لەدایکبووانی 2006 دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری لەدایکبووانی ساڵی 2006ی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەکات، کە دەتوانن سەردانی نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردن لە سیستمی تۆماری بایۆمەتری.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی دوانیوەڕۆ بنکەکان کراوەن و گەنجان دەتوانن سەردانیان بکەن.

باسی لەوەشکردووە، رۆژی 20ی2ی 2024 کۆتا رۆژە بۆ خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لە وەرزی زستاندا بەم رێگایە کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا قەرەبوو بکەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share