ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا 12 کورد لەسێدارەدراون

 

لە ماوەی مانگی ئایاری ڕابردوودا ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریدەخات، لانیکەم 12 زیندانیی کورد لەسێدارەدراون، سێ کۆڵبەریش گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، لە مانگی ڕابردوودا 12 زیندانیی کورد لەسێدارەدراون، هەشت بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، سێ کەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و یەکێک لە بەندکراوەکانیش ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە تۆمەتی سیاسی لەسێدارەدرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیندانییەکی خەڵکی کرماشان دوای ئەوەی ئازادکراوە لەماوەیەکی کەمدا بە ڕووداوێکی گوماناوی گیانیلەدەستداوە.

هەروەها بەپێی ئامارەکە لە مانگی ڕابردوودا، 18 کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی کە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرسی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و ئامادەکارییەکانیش دەستیانپێکردووە. لە…
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share