هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ كۆمپانیایەك بۆی نییە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیاكان بۆ هاوڵاتییان ئەنجامبدەن.

موقەدەمی هاتوچۆی مافپەروەر ڕەوەند ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو كۆمپانیانەی ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلیكترۆنی پێویستە لەناو بارەگاكانی خۆیان كاری ڕێكخستنی گرێبەستی ئەلیكترۆنی ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوە كرد، “نابێت لە دەرەوەی كۆمپانیا گرێبەست ئەنجامبدەن و هەر خاوەن كۆمپانیایەك یاخود پێشانگەیەك سەرپێچی بكات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدەكرێت”.

ئاشكرایكرد، لەماوەی ڕابردوودا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییمان چەندین كەس وەك(شۆفێری تاكسی و ماتۆڕ و دوكاندار و دەستگێڕ) بینراون هەریەكەیان كار بۆ كۆمپانیا یاخود پێشانگەیەك دەكەن بەڵگەكان لە هاوڵاتییان وەردەگرن و لەڕێگەی ڤایبەر دەینێرن بۆ كۆمپانیاكە یاخود خۆیان دەیبەن بەمەبەستی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان كەئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانە تایبەت بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی.

بابەتی پێشتر

سبەیشەو دانیشتووانی جیهان دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن دەبینن

بابەتی دواتر

ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قورسترین دیاردەی وشكەساڵی دەستيپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی گواستنەوەی راژە و تەنسیب بە پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین درا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ناهاوسەنگیی رێژەی فەرمانبەران و ئاسانکاریی رێکارەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی میلاکات و…
Total
0
Share