کارەبای سلێمانی ڕەخنەی لە باخچەکان هەیە: داری سەرشەقامەكان هەڵناپاچن و بەفر زیان ‏بە تۆڕی كارەبا دەگەیەنێت

کارەبای سلێمانی ڕەخنە لە بەشی باخچەکانی شارەكە دەگرێت، کە بەهۆی ‏هاوکارینەکردنیان بۆ هەڵپاچین و دوورخستنەوەی درەختەکان لە تۆڕەکانی کارەبا، لە ‏بارینی بەفردا زیان بە 100 فیدەری دابەشکردنی کارەبا گەیشتووە، نیگەرانن لەوەی ‏ساڵانە لەوەرزی زستاندا ئەو گرفتە دووبارە دەبێتەوە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی زیانەکانی سەر تۆڕەكانی کارەبای ‏بەهۆی بەفربارینی شەو و ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکردەوە، کە زیان بە زیاتر لە 100 فیدەرى ‏دابەشکردنى کارەباى سنوورى پارێزگاى سلێمانى گەیشتووە، تەنیا لە سنوورى ‏بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنى کارەباى سلێمانى 67 فیدەر زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ‏حەوت بگۆڕ “محەویلە”ی کارەبا سووتاون.‏

ڕاشیگەیاندووە، لەکۆی زیانەکان، دوێنێ 50 فیدەری کارەبا چاککراونەتەوە و ئەمڕۆش ‏‏10 فیدەری دیکەیان چاکدەکرێنەوە. ‏

کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوەكەیدا هۆكاری زیانی سەر تۆڕەكانی كارەبا بۆ درەختی ‏سەر شەقامەکان دەگێڕێتەوە، کە بوونەتەهۆی دروستبوونى شۆرتى کارەبا و کەوتنى ‏فیدەرەکان، ڕەخنەی ئەوەی گرتووە كە “بەشی باخچەکانی سلێمانی هاوکارمان نین لە ‏هەڵپاچینى درەختەکان و دوورخستنەوەیان لە تۆڕەکانى کارەبا و ئەوەش لەوەرزى زستاندا ‏کێشە بۆ تۆڕەکانى دابەشکردنى کارەبا دروست دەکات”.‏

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە دەرەوەى شارى سلێمانى و ‏ئیدارەى ڕاپەڕین و دوکان و چەمچەماڵ ژمارەیەک فیدەرى کارەبا کێشەیان بۆ دروستبوو، ‏تیمەکانى چاکسازیی تۆڕەکان توانییان زۆربەیان چارەسەر بکەن و کارەبایان بۆ ‏بگەڕێننەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لە كەركوك: سكاڵامان پێنەگەیشتووە كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كەركوك رایدەگەیەنێت، هیچ پێشێلكاری یان سكاڵایەكیان پێنەگەیشتووە لەمیانەی دەنگدانی تایبەت كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن بووبێت،…
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share