حزبوڵای عێراق وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە

دوای وتەکانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، سەبارەت بە گروپە میلیشیاکان و دورخستنەوەیان لە کاروباری سیاسیدا، وتەبێژی کەتائیب ی حزبوڵا ڕایگەیاند، “پێویستە سەرەتا هێزەکانی سەدر چەک دابنێن”.

ئەبوعەلی عەسکەری وتەبێژی رەسمی کەتیبەکانی حزبوڵا، وێڕای پێشوازی لەو داواکارییەکەی سەدر، ڕایگەیاند: “پێویستە سەرەتا هێزەکانی سەر بە سەدر چەکەکانیان دابنێن، دواتر داوای چەکداماڵینی هێزەکانی تر بکرێت”.

لەسەر ناڕەزایەتیەکانیان بەرامبەر بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش وتەبێژەکەی کەتیبەکانی حزبوڵا ئاشکرایکرد، “نابێت چاوپۆشی له‌ دزینی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی ده‌نگده‌ران بکرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت كه‌واته‌ دیموکراسی له‌ عێراقدا ناچەسپێنرێت”.

دوێنێ موقتەدا سەدر هۆشداریدا لە دواخستنی پێكهێنانی حكومەت و جەختیكردەوە ڕەوتی سەدر حكومەتی زۆرینەی سیاسی پێكدەهێنێت، یان دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا سەرۆكی ڕەوتی سەدر وتی، “دەبێت حەشدی شەعبی لە كاروباری سیاسیدا بەكارنەهێنرێت و گروپە میلیشیاكان هەڵبوەشێندرێنەوە و حەشدی شەعبی لە ئەندامە لادەر و دەرچووەكان پاكتاوبكرێت”.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە بکوژانی ژن و پیاوەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بۆچی دوو مێروولە كە بەیەكدەگەن سەردەنێن بەسەری یەكترییەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕینەوەی درەختەکانی نزیک پارکی ئازادی دەدات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشکەوتنییانەوە درەختەکانی بلواری شەقامی پارکی ئازادی بڕدراونەتەوە. زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە…
Total
0
Share