وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی هەڵسەنگاندنی خوێندكاران لە قۆناغەكانی (یەك و دوو و سێ)ی بنەڕەتی دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانی وەزارەت كە تێیدا هاتووە، ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكاران لە قۆناغەكانی یەك و دوو و سێی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 لە ڕۆژانی 26-27-28ی ئەم مانگە لەسەر 25 نمرە ئەنجامدەدرێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە هەڵسەنگاندنی خوێندكاران لە ڕۆژانی ئاسایی دەوامدا ئەنجامدەدرێـت.

 

 

بابەتی پێشتر

تورکیا کارەبای لە ماڵی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە بڕی

بابەتی دواتر

ڕوسیا سزای بەسەر چەند بەرپرسێكی ئەمریكادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share