تورکیا کارەبای لە ماڵی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە بڕی

سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا کە وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە گرانکردنی نرخی کارەبا پارەدانی بایکۆتکردبوو، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کارەبای ماڵەکەی بڕدراوە.

پاش ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تورکیا زیادەیەکی زۆری خستە سەر مانگانەی کارەبا، خەڵکانێکی زۆر لە هاوڵاتی و خاوەنکار و کۆمپانیاکان زەرەرمەندبوون.

ئەم زیادکردنەی نرخەکان ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە و چەندین کۆمپانیای بچوک، پسووڵەی پارەدانەکانیان بە جامی ئۆفیسەکانیاندا هەڵواسیبوو، وەک ئاماژەیەک بەوەی ڕەنگە ناچار ببن کارەکانیان ڕابگرن.

هەر لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، کەمال کلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری پەیمانی دا پارەی پسووڵەکانی کارەبا نەدات، تا ئەو کاتەی حکومەت ڕێژەی زیادکراوی نرخەکەی لادەبات.

سەرۆکی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە ئەژماری تویتەری خۆی داینابوو، ڕایگەیاند، “ئێستا لە هاوژینەکەمەوە هەواڵم پێگەیشت، کارەبای ماڵەکەمانیان بڕیوە”.

هەروەها ڕوونیکردەوە، دەیەوێت هاوهەوڵوێستی 3.5 ملیۆن خێزانی دیکەی تورکی بێت، کە لە ساڵی پێشووەوە بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبایان لێبڕدراوە، چونکە “لە سێ ساڵی پێشوودا نرخەکان لە سەدا 400یان تێپەڕاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا.. دوای 12 ساڵ هاوڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ لە وڵاتەکەیانەوە گەشتی حەج ئەنجامبدەن

باڵیۆزی سوریا لە سعودیە رایگەیاند، “لەمساڵەوە هاوڵاتییانی سوریا دەتوانن راستەوخۆ گەشتبکەن بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج”. ئەیمەن…
زیاتر ببینە

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران: ئەمڕۆ لە پەرلەمان گفتوگۆی کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ و مشتومڕ لەبارەی پرۆژەیاسای کشانەوە لە پەیمان و رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکات.…
Total
0
Share