سبەینێ لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناوشاری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ لە چەند گەڕەکێکی سنووری مەڵبەندەکانی چوار و پێنج بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە نەوت لەسنووری مەڵبەندەکانی چوار و پێنج لەگەڕەکەکانی کوردسات و زەرگەتە دابەشدەکرێت.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و بۆ بەرمیلێک نەوت بڕی 103 هەزار و 500 دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: دەروازە سنوورییەكانی هەرێم هیچ چاودێرییەكیان بەسەرەوە نیە

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند، له بازاڕەكانی ‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان نرخی مادده‌ خۆراكییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه ‌و دەشڵێت، “ده‌روازه‌ سنووریيه‌كانی…
Total
0
Share