نۆ ملیۆن دۆلار پارەی دزراوی عێراق لە لوبنان دەگەڕێندرێتەوە

دۆلاری ئەمریكی – فۆتۆ، گێتی

دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاند، عێراق 9 ملیۆن دۆلار لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە كە لەلایەن فەرمانبەرێكی شارەداریی بەغدادەوە براوەتە ئەو وڵاتە.

ڕاگەیەندراوێك كە دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، دادگای لوبنان بڕیاریداوە بە گەڕانەوەی 9 ملیۆن و384 هەزار و 499 دۆلار لە بانكەكانی لوبنان، كە پێشتر لەلایەن ژنە فەرمانبەرێكی شارەداریی بەغدادەوە بە ناوی “زینە سعود” براوەتە ئەو وڵاتە و لە پێنج بانكدا دانرابوو.

ئاشكرایكرد كە جگە لەو پارانە، ئەو فەرمانبەرە شوقەیەكی لە بەیروت كڕیوە و ئەوەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەتی عێراق.

دەستەی دەستپاكی دەڵێت، ئوردن ئامادەیی نیشانداوە بۆ ڕادەستكردنەوەی 5.7 ملیۆن دۆلار لەو پارانەی عێراق كە براونەتە دەرەوەی وڵات.

لە ماوەكانی ڕابردوودا دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاندبوو، عێراق هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ هێنانەوەی ئەو پارانەی بە گەندەڵی بروانەتە دەرەوەی وڵات.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر تەرمی ژنێک بە "سەربڕدراوی" گەیەنرایە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

لەسەر "بڵاوکردنەوەی درۆ".. ڕوسیا سزای دارایی گووگڵ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر دابەزی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share