وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە ئاشكراكرا

كەشناسیی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ئاشكرادەكات و مەودای بینین لە ناوچە جیاجیاكانیش دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە کاتەکانی درەنگانی ئەمشەو کۆتایی دێت بەم شەپۆلە تۆز و خۆڵەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و بادینان، دواتر تا کاتەکانی بەیانی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کۆتایی دێت، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكاندا هاتووە.

هەروەك بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەكەوە مەودای بینین لە ناوچەكان بەمجۆرەیە:
هەولێر 9 کم
پیرمام 5 کم
سلێمانی 8 کم
چەمچەماڵ 6 کم
دهۆک 5 کم
زاخۆ 5 کم
کەرکوک 3 کم
دووز 6 کم
خانقین 5 کم
شەمامک 9 کم

بابەتی پێشتر

بەهۆی قەیرانەوە مردنی ژنانی دووگیان لە لوبنان بۆ سێ هێندە زیادیكردووە

بابەتی دواتر

چوارشەممەی سوور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share