زیندانیكراوێكی بادینان نەیزانیوە دایكی كۆچی دوایی كردووە

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییكردنی چوار چالاكوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییكردنەكە دواخرا، یەكێك لە زیندانیكراوەكانیش نەیزانوە دوێنێ دایكی كۆچی دوایی كردووە.

بەشدار حەسەن، پارێزەری کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاریی لە سەرۆک و دوو ئەندامی دیکەی دادگا، کە دۆسیەکەیان نەخوێندبووەوە و بەمەبەستی وردبینی لە دۆسیەکە، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بەوتەی پارێزەرەكە، “دەستگیرکراوان زۆر ناڕەحەت و بێزارن و لەبەردەم دادوەر و سەرۆکی دادگا بڕیاری مانگرتنیان دا و وتویانە مانگرتنەکە ناشکێنن”.

دوێنێ دایكی شیروان تەها، كە یەكێكە لە زیندانیكراوانی بادینان، كۆچی دوایی كرد، پارێزەرەكەی دەستگیركراوانی بادینان ئاشكرایكرد، “تا ئێستا شیروان ئەو هەواڵەی نەزانیوە”.

ڕوونیشیكردەوە، “یەکێک لەو تاوانانەی ئەو دەستگیرکراوانەی پێ تۆمەتبارکراوە، ئەوەیە کە لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوونەتەوە و پڕۆژەیان پێداون، لەکاتێکدا پڕۆژەکەیان بریتی بووە لە تێکەڵکردنەوەی ژنانی ئێزدی بە کۆمەڵگە و ئەوەش هیچ تاوانێکی نیشتیمانیی تێدا نییە”.

هەر لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، کامەران عوسمان ئەندامی تیمی هەرێمی کوردستانی ڕێکخراوی (سی پی تی) ئاشكرایكرد، لە کۆتایی دانیشتنەکەی دادگادا هەر چوار دەستگیرکراوەکە بە دەنگی بەرز وتیانە، بە دەرەوەی ڕابگەیەنن مانگرتنی تا مردن لە زیندان ڕادەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی: سبەینێ لە خوێندنگە ناحکومییەکان پشووی رەسمییە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ لە خوێندنگە ناحکومییەکان پشووی رەسمییە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share