پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی موڵکی گشتی دەستگیرکران

پۆلیسی دارستانی سلێمانی پێنج کەسی دەستگیرکرد، کە پارچە زەوییەکیان لە ناحیەی سیتەک تەخت کردووە بەمەبەستی بەکارهێنان و دروستکردنی خانوو تێیدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی بەتۆمەتى زیادەڕۆیی و بەکارهێنانى موڵکى گشتى دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، “تۆمەتبارەکان لە ناو ناحیەى سیتەک پارچە زەویەک کە موڵکى گشتییە بەئامێرى شۆفڵ تەختیان کردووە و بەنایاسایی هەوڵیانداوە خانووى تێدا دروست بکەن”.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕێگرییان لە کاری ئەو کەسانە کردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر دوو حەفارەدا کە کاریان پێکردووە.

پۆلیسی دارستان ڕایگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەڵێنەكەی كابینەی نۆیەم بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە وەك پێویست جێبەجێنەكرا

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێك لە بەڵێن و راسپاردەكانی كابینەی نۆیەم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بوو…
Total
0
Share