بەرپرسێکی پارتی داوا لە سیستانی دەکات لە نایف کوردستانی ببورێت

نایف كوردستانی و ڕێبەر ئەحمەد

وەزیرێكی پێشووی سەر بە پارتی لە تویتێکدا داوا لە مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکات لە نایف کوردستانی خۆشبێت.

پەنگین ڕێكانی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكدا ڕوو لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان نووسیویەتی، “پێشتر هاوڵاتییەک نەزانانە سوکایەتیی بە پێگەی بەڕێزتان کرد و دواتر داوای لێبوردنی کرد، لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە خراوەتە زیندان و شایەنیەتی”.

بەرپرسەكە داوای لێدەكات، لەبەر خاتری مانگی ڕەمەزانی و منداڵەکانی لێی ببورێت.

كۆتایی مانگی ئازاڕی ڕابردوو نایف گەرگەری ناسراو بە نایف كوردستانی كادیری پارتی لە تویتێكدا سوكایەتی بە عەلی سیستانی كرد بەهۆیەوە شەوی 27ی ئازاری ڕابردوو لایەنگرانی مەرجەعیەت گەمارۆی بارەگای پارتی-یان لە بەغداد و سوتاندیان، بەر لەوەی پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویبكاتەوە كە نایف كوردستانی هیچ پەیوەندییەكی بەو حزبەوە نییە.

بابەتی پێشتر

دوو مێردمنداڵ بەهۆی دزینی وایەرەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پەیامی نوێ لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلارەوە بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share