جارێکی دیکە دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەنگێکی بەهێز لە شاری هەولێر بیسترا و تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێز لە شاری هەولێر بیستراوە کە هاوشێوەی ئەو دەنگە بووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارەکە هاتووە.

بەپێی زانیارییەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لێدراوە.

تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دەنگەکە ئاشکرانەکردووە، کە ئایا دیسان هێرشی درۆنی بووە یان پەیوەندی بە رووداوی دیکەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: دژی گرانیی نرخی کارەبا یاداشتێکمان ئاراستەی داواکاری گشتیی کرد

فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رایگەیاند، دژی گرانیی نرخی کارەبا یاداشتێکمان ئاراستەی داواکاری گشتی کرد. ئەندامێکی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی…
Total
0
Share