منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە مزگەوتێکی ناحیەی چوارقوڕنە دۆزراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی منداڵانە.

عەلی بابەکر، لێپرسراوی ئاسایشی چوارقوڕنە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەلایەن کاسبکارێکەوە لە مزگەوتێکدا دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کاسبکارێک کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چووەتە مزگەوتێکی ناوبازاڕی چوارقوڕنە و لەوێ منداڵەکەی دۆزیوەتەوە کە بە پێچراوی لەوێدا دانراوە.

ئەو هاوڵاتییە ئاسایشی چوارقوڕنەی لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و ئاسایش ئێستا لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکە دەکات و منداڵەکەش لە نەخۆشخانەی منداڵان لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم: بێهیوابووین لە حکومەتی هەرێم و پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵی

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەتەواوی بێهیوابوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پشتیوانی نەکردنی کەرتی پەلەوەر لە…
Total
0
Share