دوو مێردمنداڵ بەهۆی دزینی وایەرەوە دەستگیرکران

دوو مێردمنداڵ كە تۆمەتبارن بە دزینی وایەری خانوویەكی تەواونەكراو لە كەلار، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “دوای سکاڵای هاوڵاتییەک و ئاگادارکردنەوەمان کە لەنێو خانووەکەی لە گەڕەکی کەلاری کۆن کە هێشتا قاتی سەرەوەی تەواونەبووە و هەیکەلە، وایەری کارەبایی نێو ژوورەکانی لێکراوەتەوە و دزراوە”، تۆمەتباران دەستگیركران.

عەلی جەمال قەدووری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “دوای لێکۆڵینەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوو مێردمنداڵی دەستگیرکرد و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە کە وایەری کارەبایی ژوورەکانیان کردووەتەوە و سووتاندوویانن، پاشان بە نرخی مس فرۆشتویانن”.

وتیشی، “دوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share