بانكی ناوەندی: یەدەگی نەختینەیی بۆ 70 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردەوە، یەدەگی نەختینەیی بانكەكە بۆ 70 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئیسحان یاسری، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی نەختینەیی بانكەكە بۆ 70 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و دەستپێشخەری بانكەكە بۆ پشتگیریكردنی كەرتی ئابوریی وڵات گەیشتووەتە 15 ترلیۆن دینار.

ئاماژەی بەوە كرد، زیاتر لە 70 بانكیان هەیە كە حەوت لەو بانكانە لە ئاستێكی نایابدان.

ئاشكرایكرد، قەرزەكان بە ڕێژەی 30% بۆ 40% زیادیانكردووە و ڕێژەی سوود بە شێوەیەكی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ماوەی لێخۆشبوونی قەرزێكی سەر هاوڵاتییان درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

ڕودیگێر دەرگای بۆ ڕیاڵ مەدرید کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share