تورکیا دەیەوێت لە هەرێمی کوردستانەوە کەنداو بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە

ڕۆژنامەیەکی تورکی ئاشکرایکرد کە حکومەتی تورکیا بێوچان لە هەوڵدایە لە ڕێگەی بەنداوی فاوەوە کەنداوی عەرەبی/فارسی ببەستێتەوە بە ئەوروپاوە.

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی نوسیوویەتی، هەوڵی بێوچان هەیە بۆ کردنەوەی دەروازەی ئۆڤاکوێی کە بە خاکی عێراقدا تێدەپەڕێت و بە خاکی هەرێمدا دەچێتە خاکی تورکیاوە.

پێشتر وڵاتی چینیش وەک زیندووکردنەوەی ڕێگەی ئاوریشم دەیویست لە ڕێگەی بەندەری فاوەوە بە خاکی عێراقدا بگاتە ئەوروپا و ڕێگەی دەریای سور بۆ نۆکەندی سویس تەرک بکات.

ڕۆژنامەکە دەروازەی ئۆڤاکوێی بە پرۆژەیەکی ستراتیژی ناودەبات و نوسیویەتی لە قۆناغی دووەمدا ئۆتۆبان و هێڵی شەمەندەفەر بنیات دەنرێت بۆ بە یەکگەیاندنی ئەوروپا و دەوڵەتانی کەنداو لە ڕێی ئەو دەروازەیەوە.

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی دیدارێکی لەگەڵ ناسر بەندەری وەزیری گواستنەوەی عێراق سازداوە و ئەو وەزیرە عێراقییە دەڵێت، “عێراقیش خوازیارە بە زوترین کات دەروازەکە بکرێتەوە و هەوڵەکانیشمان ئەنجامی باشیان هەبووە”.

نزیکەی 13  ساڵە بەندەری فاو لە پارێزگای بەسرە لە عێراق بەردی بناغەکەی دانراوە، تا ئێستاش قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو نەبووە، هۆکارەکەشی بەشێکی زۆری پەیوەستە بە ناکۆکی ماڵی شیعەی عێتراقی کە ناکۆکیەکە بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە.

ئەگەر بەندەرەکە تەواو ببێت ئەوا لەو ڕێگەوە بەناو عێراقدا ڕێگەیەک دروست دەکرێت بۆناو خاکی تورکیا و ئەوەش ڕەنگە ببێتە بەدیلی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل.

لەبارەی بەنداوی فاو و ڕێگەی ئاوریشمەوە زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی پێشتر

پیکێ دووبارە تووشی پێکان بووەتەوە !

بابەتی دواتر

بۆچی پاپا لێرەوە نوێژ بۆ مرۆڤایەتی دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share