ماوەی لێخۆشبوونی قەرزێكی سەر هاوڵاتییان درێژكرایەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی ئاو بە ڕێژەی 15% تا وەكو 9ی حوزەیران درێژكراوەتەوە.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاری لێخۆشبوون بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی ئاو لەبەشداربووان درابوو كە ئەگەر لەو ماوەیەدا بگەڕێندرێتەوە 15% داشكاندنی قەرزەكەی بۆ دەكرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، پێشتر بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دەوام كە 17ی نیسان كۆتا وادەبووە، بەڵام ڕۆژانی پشوو و هەینی تێكەوتووە و وەزارەتی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هەرێم ڕۆژە پشووەكانیان لێدەركردووە و ڕێنمایی نوێی پێدەركراوە و درێژكراوەتە تا وەكو 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ”.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی وتی،” بڕیاری لێخۆشبوونەكە تەنها قەرزی خوێندنەوەی ئاو دەگرێتەوە نەك سزا لەسەر بەشداربووان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان،…
زیاتر ببینە

توانا بەهائەدین: لە ڕێگەی ئامێرەی سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی…
Total
0
Share