كۆمكاری عەرەبی: ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ڕەتیدەكەینەوە

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی سەركۆنەی هێرشە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا ئاڵۆزدەكات.

ئەحمەد ئەبوغەیب، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەتوندی سەركۆنەی هێرشە سەربازییەكانی توركیا دەكەین و جەختیكردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و بەهەموو شێوەیەك ڕەتدەكەینەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكە بۆ سەر خاكی عێراق پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و عیراق ئاڵۆزتر دەكات پێویستە توركیا رێز لەسەروەريی عێراق بگرێت.

بابەتی پێشتر

نکونکو یەکێک دەبێت لە گرێبەستە گەورەکانی 2022

بابەتی دواتر

لە جەلەولا داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسێكی ئێران: لاریجانی و ئەحمەدی نەژاد لە كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دوورخرانەوە

ئاژانسی فارس-ی ئێرانی بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی داڕشتنەوەی دەستوری ئێران پەسەندكردنی ژمارەیەك لە كاندیدە دیارەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕەتكردوەتەوە، كە…
Total
0
Share