نکونکو یەکێک دەبێت لە گرێبەستە گەورەکانی 2022

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا خواستیان لەسەر گواستنەوەی کریستۆفەر نکونکوی فەرەنسی نیشانداوە، لەپێش هەمووانەوە یانەی مانچستەر یونایتد.

زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، هێرشبەرە فەرەنسییەکە بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکان بەتایبەت یانەی مانچستەر یونایتد، بەو پێیەی پێشتر یاریزانی ڕاڵف ڕانیک بووە و پێدەچێت ڕاهێنەرەکە دووبارە داوای گواستنەوەی بکات.

جگە لە مان یونایتد، یانەکانی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لەبارەی نرخی نکونکو پرسیاریان لە یانەی لایپزیک کردووە، ئەوانیش وەڵامی یانە ئەڵمانییەکە ئەرێنی بووە و داوای 65 ملیۆن یورۆیان کردووە، کە نرخی شکاندنی بۆندەکەیەتی.

نکونکو لەلایەن یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئارسیناڵەوە بە هەمان شێوە داواکراوە، ناوبراو تەمەنی 24 ساڵە، لە پێگەکانی هێرشبەری سەرە ڕم، ژمارە نۆ، باڵی هێرشبەریی چەپ توانای یاریکردنی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share