تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سوپای پاسداران ڕوویدا

کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری لەبواری مانگی دەستکرددا، وێنەی بنکەیەکی سوپای پاسدارانی لە خۆرئاوای تاران بڵاوکردەوە، کە دەردەکەوێت، بەشێک لە بنکەکە بەهۆی تەقینەوەوە ڕووخاوە.

بەپێی وێنەكە و ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای ImageSat International بڵاویکردوونەتەوە، ڕووداوی تەقینەوەکەی بنکەکەی سوپای پاسداران ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی (گروپی پیشەسازیی شەهید هیممەت) دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون”.

دواتر ئەو دوو کەسەی کە لە ڕووداوەکەدا گیانیانلەدەستدابوو، وەک ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران ناسێندران.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندە ئەتۆمی و پیشەسازییەکانی سەر بە سوپای پاسداران ڕوویانداوە، لە هیچ یەک لەو ڕووداوانەدا باسی هێرشی دەرەکی نەکراوە، لەکاتێکدا بەپێی سەرچاوەكان بەشێک لە هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: ئەگەر پارە نەبوو پارەی مووچە لەکوێ بهێنین؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی جوتیاری نمونەیی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share