نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان دەبێت.

هاوشێوەی حكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا باج لەسەر هاوردەكردنی ماددە خۆراكییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵبگرێت ئەو خۆراك و پێداویستیانەی گومرگیان لەسەر لابراوە بریتین لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی بەستووی رووەكی، ڕۆنی بەستووی ئاژەڵی، چای ڕەش، شەكر، پاقلەمەنییەكانی وەك (نۆك، نیسك، فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، ماش) و شیری منداڵان.

نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا بڕیارەكەی حكومەت بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە دەروازە سنوورییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ كاریپێدەكرێت.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی پێیوایە،”پێشتر باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان بەو ڕێژەیە نەبووە كە نرخەكانیان زۆر بەرزبكاتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی ماددەخۆراكییەكان لە ئێستادا جیهانییە”.

نەوزاد غەفور، وتی ،”بڕیاری هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان كاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخەكانیان لەبازارەكانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لە هەڵاوسانی جیهانی دەدات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: تایەی ئۆتۆمبێل وەك هاوڕێی خراپە لە كاتی تەنگانەدا دووچاری كێشەت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمێك لە قەڵادزێ دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەی تەرمێك لەناو ماڵێكدا لە قەڵادزێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەتەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێك دەبێت گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share