پەیامێك لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

لۆگۆی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە پەیامێكدا سوپاسگوزاری بۆ بەشداری و هاوخەمی لە كۆستی گیانلەدەستدانی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، لەدەستدانی فەرماندە کۆستێکی ئەوەندە گەورەبوو ئەگەر بەدەمەوەهاتنتان نەبووایە ئازارەکەی دوو هێندە لەسەر دڵ و دەرونمان پەنگی دەخواردەوە.

دەقی پەیامەكە:

پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
«لا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لا يَشْكُرُ النَّاسَ»

بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەڕێز “بافڵ تاڵەبانی” سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەروەها سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ تەواوی ئەو بەرپرسە حزبی و حکومی و سەربازی و ئەمنی کە بەشداری پرسەکەمانیان کرد و بروسکەیان ئاڕاستە کردین، سوپاسی تایبەتمان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سەرۆک هۆزەکان بێ جیاوازی، دلسۆزی و هاوخەمی خۆتان دەربری لەو خەمە گەورەیەی سەر شانی ئیمەتان کەمکردەوە بۆ کۆستی لەدەستدانی شەهیدی فەرماندە “ئاکام عومەر”.

ئێمە ناتوانین پاداشتی ئەرک و ماندوبونتان بدەینەوە، بۆیە دەستی نزامان بەرز دەکەینەوە بۆلای پەروەردگار و داوای لێدەکەین، بەهەر هەنگاوێکتان چاکەیەکتان بۆ بکاتە پاداشتی ڕۆژی دوایی.

لەدەستدانی فەرماندە “ئاکام” کۆستێکی ئەوەندە گەورەبوو ئەگەر بەدەمەوە هاتنی ئێوەی بەڕێز نەبووایە ئازارەکەی دوو هێندە لەسەر دڵ و دەرونمان پەنگی دەخواردەوە، بۆیە بەدەمەوە بوونی خۆشەویستان لەکاتی کارەساتە ناخۆشەکانی ژیان وەک ئەرکێکی ئاینی و ئینسانیە و پێویستە زۆر بەرز بنرخێندرێت.

إنشاء أللە لە بۆنە و خۆشیەکانی ژیانتان قەرەبوتان بۆ دەکەینەوە، دەستی ماندوبونتان دەگوشین و دووبارە سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەین.

راگەیاندنی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
زیاتر ببینە

لەبارەی هاوكارییەكەی ئەمریكاوە دڵنیایی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات ئەمریكا هاوكارییەكەی بۆ مووچەی ئەم مانگەی لیوا هاوبەشەكان دابینكردووە ، جەختدەكاتەوە “لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی…
Total
0
Share