دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لە هەڵاوسانی جیهانی دەدات

هەڵاوسان بەرۆكی هەمووان دەگرێتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەوەی هەڵاوسان بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە وڵاتانی تازەگەشەندوو، هەروەك هەڵسەنگاندنەكانی بۆ گەشەی ئابوریی جیهانی لە 2022دا كەمكردەوە بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ئۆكرانیا.

دەستە داراییە نێودەوڵەتییەكە ڕایگەیاند، ڕێژەی گەشە دەگاتە 3.6% لەمساڵدا بە دابەزینی 0.8 خاڵی سەدی بەراورد بە پێشبینییەكانی كانونی دووەمی ڕابردوو.

هەرچی سەبارەت بە هەڵاوسانە سندوقەكە پێشبینی دەكات ڕێژەكەی بگاتە 5.7% بۆ وڵاتانی پێشكەوتوو (+1.8%) و 8.7% (+2.8 خاڵ) بۆ ئابورییە تازە پێگەیشتووەكان.

وڵاتە گەورە ئابورییەكانی جیهان لە دابەزینی هەڵسەنگاندنەكانی گەشە دەربازنابن، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڕێژەی 0.3 خاڵ بۆ 3.7% پاشەكشەی كردووە، چین-یش بە 0.4 خاڵ بۆ 4.4% دابەزیوە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینییەكانیشی دەربارەی گەشە لە بەریتانیا دابەزاندووە و پێیوایە هەڵاوسان دەبێتەهۆی داڕوخانی هێزی كڕین لای بەكاربەران و، بەرزبوونەوەی نرخی سوود لە گەشەكردن سنووردار دەكات.

هەڵاوسان بەرۆكی وڵاتانی ناوچەی یۆرۆش دەگرێت و هێنانەدی گەشە بۆ 2.8% دادەبەزێنێت بەراورد بە پێشبینییەكانی كانونی دووەمی ڕابردوو كە ڕێژەی 3.9% بوو.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك قاتەكانی یەكەم و دووەمی بەشە ناوخۆییەك ‏كراوەتە كافتریا و قومارخانە

بابەتی دواتر

نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share