بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی دوو شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكەن، لە هەردوو شاری سلێمانی و دهۆك ئەگەری سێ ڕۆژ باران هەیە.
بەپێی سایتی (accuweather)ی تایبەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوای جیهان شەپۆلی یەكەم ڕۆژی چوارشەممە 20ی ئەم مانگە دەبێت و پێشبینی بارانبارین لە هەردوو شاری سلێمانی و دهۆك دەكرێت.
شەپۆلی دووەمی بارانەكە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە 25 و 26ی نیسان دەبێت و شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەگرێتەوە.
سەبارەت بە شاری هەڵەبجە پێشبینی دەكرێت ڕۆژی پێنجشەممە 28ی نیسان بارانبارین شارەكە بگرێتەوە.
بەڵام هیچكام لە شەپۆلەكان شاری كەركوك ناگرێتەوە، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی سایتەكەدا هاتووە.