دەستگیركردنی پێنج ئەندامی تیرۆریستی داعش لە كەركوك ڕاگەیەندرا

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانيی عێراق دەستگیركردنی پێنج كەسی بەتۆمەتی تیرۆر لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو پێنج كەسە سەر بە تیرۆریستانی داعش بوون و لە دیوانی بەسەربازگرتن و پشتیوانی لۆجیستی كاریان كردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، دوای وەرگرتنی وتەكانیان ڕەوانەی دادگا كراون و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە دانانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دەكەن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share