بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە دانانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دەكەن

بزووتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە دانانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە، ‎ئەو هەواڵانەی لە میدیاكاندا بڵاوكراونەتەوە لەسەر دانانەوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەكە دوورن لە ڕاستیەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، جڤاتی نیشتمانی هەر بڕیارێك بدات، ئەوا لە میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاودەكرێتەوە.

لە كۆتا هەڵبژاردندا كە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوودا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو بزووتنەوەی گۆڕان هیچ كورسییەكی لە بەغداد مسۆگەرنەكرد و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان بڕیار هەڵوەشانەوەی خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەكە درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکە پێکهێندرا

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکە پێکهێندرا”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسنووری…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە…
Total
0
Share