لە یەک ڕۆژدا 40 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا بڵاویکردەوە، تەنها دوێنێ یەکشەممە 40 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاویکردەوە، “دوێنێ یەکشەممە هەزار و 29 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، سێ هەزار و 500 پشکنینی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە، 40 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە و کۆدیان بۆ کراوە”.

ئاشکراشی کردووە، “257 نەخۆش لە قاوشە جۆراوجۆرەکان خەوێندراون، 85 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵکراون، 205 نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆ ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “تەنها لە دوێنێدا چارەسەری کیمیاویی بۆ 143 نەخۆش ئەنجامدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن. عەمید…
Total
0
Share